بەپەلە

لەروی ئاسایش و هۆکارەکانی گواستنەوە باشترین وڵات دیاریکراوە
ریزبەندییەکی نوێی باشترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی جیهان بڵاوکرایەوە

- 11/21/2019 11:06:00 AM 19771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ماڵپەڕی کیو ئێن ئای، ریزبەندییەکی نوێی باشترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ریزبەندییەکە فڕەنسا باشترین پاسپۆرتی جیهانە و عێراقیش پلەی 149ی ریزبەندییەکەی وەرگرتوە.
بۆ دیاریکردنی ئەو ریزبەندییە پشت بە چەند هۆکارێک بەستراوە لەوانە، ئاستی ئابوری وڵاتەکە، ئاستی گەشەپێدانی مرۆیی، ئاسایش، پێویستی ڤیزا 

 

ماڵپەڕی کیو ئێن ئای، بۆ دیاریکردنی ئەو ریزبەندییە پشتی بە چەند هۆکارێک بەستوە لەوانە، ئاستی ئابوری وڵاتەکە، ئاستی گەشەپێدانی مرۆیی، ئاسایش، پێویستی ڤیزا بۆ ئەو وڵاتە و هەمەجۆری و توانای هۆکارەکانی گواستنەوەی گەشتیاران لەو وڵاتانەدا.
بۆ هەشتەم ساڵ لەسەر یەک پاسپۆرتی وڵاتی فڕەنسا باشترین پاسۆرتی جیهانە

 

بە گوێرە ریزبەندییەکە، بۆ هەشتەم ساڵ لەسەر یەک پاسپۆرتی وڵاتی فڕەنسا باشترین پاسپۆرتی جیهانە و لە کۆی 100 خاڵ 83.5 خاڵی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، دانیمارک و نەرویج پلەی دوەم تا چوارەمیان گرتوە.
ئیمارات باشترین پاسپۆرتی عەرەبی و 42 هەمینە لەسەر ئاستی جیهاندا

 

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش پاسپۆرتی وڵاتی ئیمارات باشترین پاسپۆرتی عەرەبی و 42 هەمینە لەسەر ئاستی جیهاندا، هەروەها وڵاتانی کوەیت (70هەمین جیهانە)، سەڵتەنەتی عومان 78، قەتەر 78 و سعودیە 81 پلەکانی دوەم تا چوارەمیان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی گروتوە.
 160 وڵاتی جیهان تیایدا بەشدارن، عێراق پلەی 149 هەمینی وەرگرتوە

 

هاوکات بە گوێرە ریزبەندییەکە کە 160 وڵاتی جیهان تیایدا بەشدارن، عێراق پلەی 149 هەمینی وەرگرتوە و (19.4 خاڵی بەدەستهێناوە)، سودان پلەی 151، سوریا پلەی 156، باشوری سودان پلەی 157ی ریزبەندییەکەیان گرتوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دورگەی قنالی ئینگلیزی (دورگەیەکە کە خاوەنی خۆبەڕێوەبەرییە لە بریتانیادا) پلەی کۆتایی ریزبەندییەکەی وەرگرتوە و هیچ خاڵێکی بەدەستنەهێناوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP