بەپەلە

نەتەوەیەکگرتوەکان داوای باشترکردنی رەشنوسی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

- 11/21/2019 10:49:00 AM 1022 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نەتەوە یەکگرتوەکان داوای باشترکردنی رەشنوسی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات، کە لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی هەموارکردنەوەی یاساکەیە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە.

چاکسازی لە بواری ‌هەڵبژاردنەکان یەکێکە لە داواکارییە سەرەکیەکانی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان

 

نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، "چاکسازی لە بواری ‌هەڵبژاردنەکان یەکێکە لە داواکارییە سەرەکیەکانی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان، لەم چەند هەفتەی دواییدا، دەسەڵاتدارانی عێراق لە کۆششدان بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواکاری خەڵکی بۆ یاسایەکی هەڵبژاردن کە داوکاری خەڵکی تێدا جێبەجێ بکرێت بەوەی پێیەی پرۆسەی ‌هەڵبژاردن شەفاف و ئازاد و دادپەروەرانە بێت".

ئەم پرۆسەیە هیی عێراقیەکانە و عێراقییەکانیش رابەرایەتی دەکەن، هەروەکو پێویستیشە وابێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەم پرۆسەیە هیی عێراقیەکانە و عێراقییەکانیش رابەرایەتی دەکەن، هەروەکو پێویستە وابێت، لەسەر داواکاریش شارەزایانی بواری هەڵبژاردنەکان لە نەتەوە یەکگرتوەکان پشتگیریی تەکنیکی و شیکاری زیاتریان پێشکەش کردوە بە گواستنەوەی ئەزمونی نێودەوڵەتیشەوە".  

19ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی  عێراق کرد

 

19ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی  عێراق کرد، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لە داواکاریەکانی خۆپیشاندەران، کە سەرەتای مانگی رابردوەوە لە سەر شەقامن.

رەشنوسی یاسای هەڵبژاردنەکان کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێداچونەوەی بۆ دەکرێت، پێویستی بە باشترکردن هەیە

 

نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەشکردوە، "رەشنوسی یاسای هەڵبژاردنەکان کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێداچونەوەی بۆ دەکرێت، پێویستی بە باشترکردن هەیە بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵک".

باشتروایە داوا لە پەرلەمانتاران بکەم، لەسەر داواکارییە رەواکانی دەنگدەرانیان بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ئازاد و جێمتمانە رەفتار بکەن

 

جێنین هینیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، "تێبینی ئەوەم کردبو دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوە لەم پرۆژە یاسایە بکەن، بەوشێوەیەی ئەوان بە گونجاوی دەزانن، بەڵام باشتروایە داوا لە پەرلەمانتاران بکەم، لەسەر داواکارییە رەواکانی دەنگدەرانیان بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ئازاد و جێمتمانە رەفتار بکەن". 

رونیشیکردەوە، "نەتەوە یەکگرتوەکان لەوپەڕی ئامادە باشیدایە بۆ یارمەتیدان لە داڕشتنی یاسایەکی هەڵبژاردنەکان کە بە تەواوی خواستەکانی گەلی عێراقی تێدا جێبەجێ بکرێت". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP