ئەمڕۆ یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتی دەکرێتەوە

- 11/21/2019 10:07:00 AM 1667 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ 21ی تشرینی دوەم، وەکو رۆژی شەهیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دیاریکراوە، بەو بۆنەیەش مەکتەبی شەهیدانی ئەو حزبە بڕیارە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر لە سلێمانی رێوڕەسمێک رێکبخات.
یادەکە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی له‌ سێداره‌دانی شیھابی شێخ نوری، جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و ئه‌نوه‌ر زۆراب، کە سێ سەرکردەی دیاری یەکێتی بون

 

21ی تشرینی دوه‌م کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی له‌ سێداره‌دانی شیھابی شێخ نوری، جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید و ئه‌نوه‌ر زۆراب، کە سێ سەرکردەی دیاری یەکێتی نیشتیمانی بون، وەکو رۆژی شەهیدانی ئەو حزبە دیاریکراوە، ساڵانە لەو رۆژەدا لە زۆرینەی مەڵبەندەکانی یەکێتیدا چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن.
لە تەلاری هونەر لە سلێمانی، رێوڕەسمێك لە رۆژی شەهیدانی یەكێتیدا رێكدەخرێت
لەوبارەیەوە مەكتەبی شەهیدانی یەكێتیی رایگەیاندوە، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی دوەمی 2019، لە تەلاری هونەر لە سلێمانی، رێوڕەسمێك لە رۆژی شەهیدانی یەكێتیدا رێكدەخەن.
بڕیارە رۆژی حەوتی كانونی یەكەمی ئەمساڵ، یەکیتی چوارەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامبدات

 

یادکردنەوەی رۆژی شەهیدانی یەکێتی لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی حەوتی كانونی یەكەمی ئەمساڵ، ئەو حزبە  چوارەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجامبدات.

بۆ ئەومەبەستەش یەکێتی كۆنفرانسی كۆمیتەكانی لە سنوری سەرجەم مەڵبەندەكاندا ئەنجامداوە، بڕیاریشە هەفتەی لە هەفتەی ئایندەوە كۆنفرانسی مەكتەبەكان و مەڵبەندەكانی دەستپێبكات.

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP