خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش لە نێوان 5 بۆ 20 پلەدا دەبن، سبەی هەینیش ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەکاتی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی دهۆک و کەرکوک ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە نێوان 5 بۆ 23 پلەدا دەبن.