بەپەلە

توێژینەوەیەک بڵاوترین زمانەکان لە ژمارەیەک وڵاتی ناسراوی جیهان ئاشکرا دەکات

- 11/21/2019 9:37:00 AM 3687 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیایەکی بریتانی توێژینەوەیەکی لەسەر یەکەم، دوەم و سێیەم بڵاوترین زمان لەسەر ئاستی ژمارەیەک وڵاتی دیاری جیهان بڵاوکردوەتەوە، زمانی عەرەبیش سێیەمین بڵاوترین زمانی قسەپێکردنە لە وڵاتی ئوستوراڵیادا.
راپرسییەکەی کۆمپانیای نیومام ستودیوز جێگەی سەرسوڕمانە

 

رۆژنامەی ئیکۆنۆمیست بڵاویکردەوە، راپرسییەکەی کۆمپانیای نیومام ستودیوز جێگەی "سەرسوڕمانە"، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانێرێت، کە لە ژمارەیەک وڵاتدا دوەمین زمانی قسەپێکردن ئاشکرایە، وەکو زمانی فەڕەنسی لە کەنەدا و ئیسپانی لە ئەمریکادا، بەڵام سێیەمین بڵاوترین زمانی قسەپێکردن لەو وڵاتانەدا پێشوتر نەزانراوە.
زمانی کانتۆنی و ماندرین کە دو زاراوەی زمانی چینین لە وڵاتی ئەمریکادا سێیەمین بڵاوترین زمانی قسەپێکردنن، هاوکات زمانی عەرەبی پلەی سێیەمی بڵاوترین زمانی ئوستورالیایە

 

بەگوێرەی راپرسیەکە زمانی بنجابی (خەڵکی ناوچەکانی رۆژئاوای هیندستان و سنوری پاکستانن) سێیەمین زمانە لە کەنەدا، زمانی کانتۆنی و ماندرین کە دو زاراوەی زمانی چینین لە وڵاتی ئەمریکادا سێیەمین بڵاوترین زمانی قسەپێکردنن، هاوکات زمانی عەرەبی پلەی سێیەمی بڵاوترین زمانی ئوستورالیایە.
ئوستورالیا لەساڵی 2016دا زمانی ئینگلیزی لەو وڵاتەکەدا پلەی یەکەم و زمانی ماندرین کە زاراوەیەکی چینیە پلەی دوەم و زمانی عەرەبیش پلەی سێیەمیان هەیە 

 

بەگوێرەی راپرسییەکان، ئوستورالیا لەساڵی 2016دا زمانی ئینگلیزی لەو وڵاتەکەدا پلەی یەکەم و زمانی ماندرین کە زاراوەیەکی چینیە پلەی دوەم و زمانی عەرەبیش پلەی سێیەمی بڵاوترین زمانەکانی ئەو وڵاتە بون.

ژمارەی قسەپێکرانی زمانی عەرەبی لە ئوستورالیادا لە ئێستادا 322 هەزار کەسە و %1.4ی دانیشتوانی کیشوەری ئوستوراڵیا پێکدەهێنێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP