بەپەلە

حەیدەر عەبادی: خۆپیشاندانەکان بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان زۆر گرنگ بون

- 11/21/2019 9:29:00 AM 1278 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ رایگەیاند، پێویستە بکوژانی خۆپیشاندەران  و بکەرانی رفاندنی خۆپیشاندەران ئاشکرا بکرێن و حکومەتیش پێویستە خۆپیشاندانەکان وەکو هەلێک بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان سود لێوەربگرێت.
جەختدەکەینەوە لە پشتیوانی کردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و گرنگی جێبەجێکردنیان بە پێویست دەزانین

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ لە کاتی کۆبونەوەیدا لەگەڵ ستیڤن هیکی، باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە عێراق رایگەیاند، ئەوان جەختدەکەنەوە لە پشتیوانی کردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و گرنگی جێبەجێکردنیان بە پێویست دەزانن.
 گرنگە لێکۆڵینەوە لەو لایەنانە بکرێت کە دەستیان هەبوە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و رفاندنی هاوڵاتیاندا

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، گرنگە لێکۆڵینەوە لەو لایەنانە بکرێت کە دەستیان هەبوە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و رفاندنی هاوڵاتیاندا.

دوێنێش سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ رایگەیاند، ئەوان بە مەرج رازیبون بەشداربن لە رێککەوتنی لایەنەکان کە رۆژی 18ی ئەم مانگە واژۆکراوە، مەرجەکەشیان ئەوە بوە حکومەتێکی نوێ دروستبکرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP