هەواڵی ئەمڕۆ

شەهید و بریندار هەن
تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر گوندێکی گرێسپی

- 11/21/2019 8:40:00 AM 2027 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سوپای تورکیا شەوی رابردو بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوان هێرشیکردە سەر گوندی قرنفل لە ڕۆژئاوای گرێسپی و بەهۆیەوە شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
شەوی رابردو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هێرشیان کردوەتە سەر گوندی قرنفل لە ڕۆژئاوای گرێسپی

 

میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هێرشیان کردوەتە سەر گوندی قرنفل لە ڕۆژئاوای گرێسپی بەهۆیەوە دو هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون و سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربون.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان چەند ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی سڤیلیان بۆردومان کردوە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان چەند ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی سڤیلیان بۆردومان کردوە، لەناو بریندارەکانیشدا منداڵ هەیە، دواتر هاوڵاتیانی گوندەکە شەهید و بریندارەکانیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ.

لە سەرەتای دەستپێكردنی لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤا کە لە نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە دەستیپێکردوە، چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بوەتە بەڵگەنامە بۆ ئەو پێشێلكارییە مرۆییانەی سوپای توركیا و گروپە چەكدارییەكانی سەر بەو سوپایە دژ بە هاوڵاتیانی سیڤیل و چالاكوانانی كورد ئەنجامیدەدەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP