بەپەلە

لە سایەی ئەردۆگاندا توركیا لە دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان لە کێبرکێ جیهانیەکان بەردەوامە

- 11/21/2019 12:02:00 AM 2869 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانەی لە توركیا دەستگیركراون، تا ئێستا بەرزترین ئاستە بەراورد بە وڵاتانی دیكە، رۆڵی میدیا و راگەیاندنەكانیش لە كودەتا شكستخواردوەكەی ساڵی 2016ەوە پاشەكشەییان كردوە.

پەیمانگەی نێودەوڵەتی رۆژنامەوانی، لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانەی لە توركیا دەستگیركراون 120 رۆژنامەنوسی تێپەڕاندوە و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە وڵاتانی دیكەی جیهان ئاستی پێوانەیی شكاندوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كودەتا شكستخواردوەكەی ساڵی 2016ەوە، دۆخی راگەیاندن و میدیا ئارام نەبوەتەوە و لە پاشەكشەیەكی بەردەوامدایە، كە لەوكاتەوە تا ئێستا سەدان رۆژنامەنوس و میدیاكار روبەڕوی دادگا كراونەتەوە و زۆرینەیان بە "تێرۆر" تۆمەتباركراون.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، لەگەڵ دەستگیركردنیاندا، مافی مرۆڤ بەرامبەر رۆژنامەنوسان پێشێلدەكرێت و زۆرجار بۆ ماوەی چەندین مانگ و تەنانەت چەندین ساڵ دادگاییەكانیان درێژە دەكێشێت و مەترسیدارترین تۆمەتەكان دەخەنە پاڵیان، كە زۆرینەی دۆسیەكان تۆمەتباركردنەكان فەرمی نین".

لە پێنوێنی ریزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ ئازادی رۆژنامەگەری کە لەلایەن رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور ئامادەکراوە، وڵاتی تورکیا لە ریزبەندی 157هەمین ولاتانی جیهاندایە لەکۆی 180وڵات، بەوەش بە یەکێک لە خراپترین وڵات دادەنرێت بۆ رۆژنامەنوسان و بە مۆتەکەی ئازادی رۆژنامگەری باسی لێوەدەکرێت، لەنوێترین پاکتاوی سیاسی پۆلیسی ئەنقەرەدا دەرهەق بە رۆژنامەنوسان  رێکەوتی18ی ئەم مانگە دو رۆژنامەنوس و11 چالاکوانی کورد لەسەر فەرمانی دادگا، لەلایەن پۆلیسی شاری ئیزمیری تورکیا بە تۆمەتی "تێرۆر" دەسەبەسەردەکران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP