هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی UN سەبارەت بە ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا ناکۆکن

- 11/20/2019 11:15:00 PM 2915 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوێنەرایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، چیتر پەلامارکانی دەوڵەتی ئیسرائیل بە پیشێلی یاسایی لەقەڵەم نادات، ئەندامانی وڵاتانی دیکە لە یەکێتیەکە بەرهەڵستی بۆچونەکەی ئەمریکا دەکەن.

ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم ئەندامان ناکۆکی خۆیان سەبارەت بەو بۆچونەی ئەمریکا راگەیاند، کە دو رۆژ لەمەوبەر و لەسەرو بەندی زۆربونی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئیسرائیل-فلەستین ئاشکرای کرد.

ئەندامانی بەرهەڵستکار، ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا بە لەباربەری هەوڵەکانی پرۆسەی  چارەسەەری دو دەوڵەتی دەزانن، لایخۆشیەوە ئیسرائیل دەستخۆشی لە ئەمریکا دەکات.

مەنسور عوتەیبی، باڵیۆزی کوەیت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دەلێت" 14 دەوڵتی ئەندام دژی ئەو بۆچونەی ئەمریکان، هەمویان هاورابون لە سازدانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بۆ ناساندنی پەلامارەکانی ئیسرائیل بە پیشێلی یاسای و لەباربەری چارەسەری دو دەوڵەتی سالێ 2016، تەنها یەک دەوڵەت(بە ئاماژە بۆ ئەمریکا) پاڵپشتی پەلامارەکان دەکات".

لایخۆشیەوە دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنجومەنەکە، وێڕای دەستخۆشی لە ئەمریکای دۆستی ئیسرائیل ئەو هەڵوێستەی بە" راستکردنەوەی هەڵەیەکی مێژویی" ناساند.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP