عەربەت؛ لەڕوداوێکی هاتوچۆدا نۆکەس بونە قوربانی

- 11/20/2019 10:12:00 PM 3463 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

لەنێوان رێگەی عەربەت-سەیدسادق، روداوێكی هاتوچۆ رویدا و لە ئەنجامدا نۆ كەس برینداربون.

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، لەنێوان رێگەی عەربەت-سەیدسادق پێكدادان لەنێوان پاسێكی نەفەرهەڵگر و تاكسیەكدا رویدا و بەهۆیەوە نۆ كەس بونە قوربانی.

لەوبارەیەوە کاروان سدیق، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بەخەندان- ی ڕاگەیاند، " لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکی عەربەت - سەیدسادق نزیک کەمپی ئاشتی، لە پێکدادانی دو ئۆتۆمبیلدا لەنێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و تاکسیەک، بەوهۆیەوە نۆ کەس بریندرابون کە دانیشتوی نێو کەمپەکەن".

ئاماژەی بەوەشكردوە " بەشێک لەبریندارەکان برینەکەیان سوکە و  گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP