هەواڵی ئەمڕۆ

كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە ئەمریكا و ئیسرائیل كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات

- 11/20/2019 8:44:00 PM 1653 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری ئەمینداری كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، سەبارەت بە هەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرامبەر هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ كۆنترۆڵكردنی خاكە عەرەبیەكان، لەسەر ئاسەی وەزیرەكان كۆبونەوە ئەنجامدەدەن.

حسام زەكی، باڵیۆز و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی  كۆمكاری عەرەبی رایگەیاند، "سەبارەت بە هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ كۆنترۆڵكردنی خاكی فەلەستین و هەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەوبارەیەوە، لەسەر ئاستی وەزیراندا كۆمكاری عەرەبی كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات".

ئاماژە بەوەشكراوە، فەلەستین داوای ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوەیەی كردوە و محەممەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوەنەوەكە دەكات كە تێیدا باس لە "گەشەسەندنە مەترسیدارەكانی هەڵوێستی ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتوەكانە، سەبارەت بە داگیركاریەكانی ئیسرائیل لە خاكی فەلەستین".

بەگوێرەی حسام زەكی، ژمارەیەك وڵات پشتگیری داواكارییەكەی فەلەستین-یان كردوە و ژمارەیەك دۆسیە لەلایەن فەلەستینەوە پێشكەشدەكرێت، دواتریش سەبارەت بە رێكار و هەنگاوەكانی دەبێت ئەنجامبدرێن لە لایەن وڵاتانی عەرەبیەوە گفتوگۆدەكرێت.

بڕیارە كۆبونەوە نائاساییەكەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە دەستبەسەراگرتنی خاكی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیل و هەڵوێستەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەوبارەیەوە، دوشەممەی داهاتو 25ی مانگ ئەنجامبدرێت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP