گەرمیان؛ دوابەدوای خۆکوشتنی گەنجێک، باوکی جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا

- 11/20/2019 7:57:00 PM 11675 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-نیگار عومەر

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ  لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار هاولاتیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، کەمێک پێش ئێستا باوکیشی گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمرۆ لە گوندی گردەگۆزینەی سەربە قەزای کەلار، هاوڵاتیەک بە فیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، بەوتەی پۆلیسی گەرمیان کەمێک پێش ئێستا باوکی لەژێر کاریگەری روداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەری ڕوداوەکە لەسەری، باوکی بەناوی ڕەشید عەزیز جمعە لەدایکبوی 1968 جەڵدە لێیداو گیانی لەدەستداوە . 

بەوتەی برایەکی ناوبراو، نەخۆشی دڵی هەبوەو کەمئەندامە بەهۆی گیان لەدەستدانی کوڕەکەیەوە باری تەندروستی تێکچوە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP