بەپەلە

وێنەکە مێژوەکەی بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
هاوشێوەی گرێتا سەنبێرگ لە وێنەیەکدا دەدۆزرێتەوە

- 11/20/2019 4:35:00 PM 11726 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-            

لە وێنەیەکی دەگەمن و کۆندا هاوشێوەی گریتا سەنبێرگ دۆزایەوە، کە 120 ساڵ پێش ئێستا لە کەنەدا گیراوە و وێنەکە لەزانکۆی واشنتۆن پارێزراوە.

گریتا سەنبێرگی تەمەن 16 ساڵ چالاکوانێکی ژینگەیی سویدیە، کاردەکات بۆ وەستاندنی بەرزبونەوەی پلەی گەرمای زەوی و ئەو گۆرانکاریانەی کە بەهۆی پیسبونی ژینگەوە، لە کەش و هەوای زەویدا رویداوە.

سەنبێرگ لەمانگی ئابی ساڵی پاردا  بو بە یەکێک لە چاڵاکوانە دیارەکانی جیهان، لەپاش ئەوەی لەگەڵ خوێنکارەکانی دیکەی خوێندنگەکەی لەبەردەم بینای پەرلەمان خۆپیشاندانی بۆ وەستاندنی ئەو گۆرانکاریانەی کە لە کەشو هەوا و ژینگەی جیهاندا رویداوە، بەهۆی پیسبونی ژینگەوە.

لەماوەی رابردودا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی هاوشێوەیەکی گریتا بڵاوکرایەوە کە ساڵی 1898 لەناوچەی یوکۆن لە کەنەدا گیراوە و لەئەرشیفی وێنەکانی زانکۆی واشنتن پارێزراوە، ئەم وێنەیەش لەناو بەکارهێنەرانی تویتەردا دەنگدانەوەیەکی  زۆری دروستکردوە.

لەو وێنەیەدا کۆمەڵێک منداڵ نیشاندەدات، کە کاری دەستی دەکەن بۆ دەستکەوتنی ئاو و چنینەوەی بەربومە کشتوکاڵیەکانیان.
Image result for 19th century labour
هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە وێنەکەیان بینیوە ئاماژەیان بەوە کردوە، ئەو لێکچونەی لەنێوان گریتا و کچی ناو وێنەکەدا هەیە، شتێکی نائاساییە.

هەندێکی دیکە لە هەڵگرانی  بیرۆڕاوی بیردۆزی پلانگێڕی(conspiracy theory)، دەڵێن گریتا هەمان کەسە کە لەوێنەکەدایە و گەشتی بەنێو کاتدا کردوە، دەتوانێت داهاتوش ببینێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP