وەزارەتی دارایی لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەران رونکردنەوە دەدات

- 11/20/2019 4:07:00 PM 142298 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق ساڵی 2018 موچەی سێ مانگی خەرج نەکردوە بۆیە ئەوان ناچار بون بە موچەی مانگی یەک و دو و سێی ئەمساڵی فەرمانبەرانی موچە نەدراوەکانی ساڵی رابردو تەواو بکەن، دەشڵیت بەغدا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێنەکردوە.
 حکومەتی عێراقی پارەی موچەی مانگەکانی 1، 2 و 3ی ساڵی 2018ی ھەرێمی کوردستانی نەناردوە

 

لە وەڵامی یاداشتێکی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم، لە وەڵامدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لە نوسراوێکدا رایگەیاندوە، حکومەتی عێراقی پارەی موچەی مانگەکانی 1، 2 و 3ی ساڵی 2018ی ھەرێمی کوردستانی نەناردوە.
ئەو دواکەوتنەش ھاتوەتە ساڵی 2019 و عێراق پابەند نەبوە بەناردنی پارەی سێ مانگەکەی 2018

 

وەزیری دارایی باسی لەوەشکردوە، ئەو دواکەوتنەش ھاتوەتە ساڵی 2019 و عێراق پابەند نەبوە بەناردنی پارەی سێ مانگەکەی 2018.

پێشتر سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبو، "ئەم کابینە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تاکۆتایی ساڵ دەتوانێت موچەی مانگی ئەیلول بدات".

ئاماژەی بەوەشکردبو، "وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە موچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت".
ئەگەر بەغدا هەروەکو بەڵێنیاندابو موچەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2018یان خەرجبکردایە، ئەوکات حکومەتی هەرێم موچەی سێ مانگی دوانەدەکەوت

 

وەزیری دارایی رونیدەکاتەوە، ئەگەر بەغدا هەروەکو بەڵێنیاندابو موچەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2018یان خەرجبکردایە، ئەوکات حکومەتی هەرێم موچەی سێ مانگی دوانەدەکەوت.
لەمساڵدا تا ئێستا 10 موچەی دابەشکردوە، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردوە

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تا ئێستا 10 موچەی دابەشکردوە، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردوە، لە ئێستاشدا بەشێک لە وەزارەتەکان موچەی مانگی ئابیان وەرگرتوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە سیستمی پاشەکەوتی بەمەبەستی زیادکردنەوەی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی راگەیاند

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە سیستمی پاشەکەوتی بەمەبەستی "زیادکردنەوەی داهات" و "کەمکردنەوەی خەرجی" راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان پەنای بۆ فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ برد و حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی بڕی.

حکومەتی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە مانگانە بە بەردەوامی 522 ملیار دیناری بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP