پەروەردەی عێراق تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی پشوی رۆژانی شەممە و نیوەی ساڵ دەکات

- 11/20/2019 10:18:00 AM 23891 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەی رۆژانی خوێندن کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە راگیرابو، لە ئێستادا تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی پشوی رۆژانی شەممە و پشوەکانی نیوەی ساڵ دەکەن.
لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت لە پارێزگاکاندا لە گفتوگۆدان بۆ چۆنیەتی قەرەبوکردنەوەی رۆژانی خوێندنی ساڵی 2019-2020

 

حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت لە پارێزگاکاندا لە گفتوگۆدان بۆ چۆنیەتی قەرەبوکردنەوەی رۆژانی خوێندنی ساڵی 2019-2020، پێشنیازەکانیش لە چڕکردنەوەی بەرنامەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە و کردنەوەی خولی بەهێزکردن دوای دەوام لە خوێندگاکاندا بەشێکی دیکەن لە پێشنیازەکان.
لە زۆرێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پروپاگەندەی جۆراجۆر لەسەر کەرتی پەروەردە بڵاودەکرێنەوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە زۆرێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پروپاگەندەی جۆراجۆر لەسەر کەرتی پەروەردە بڵاودەکرێنەوە، بۆیە ئەوان داواکارن دایک و باوکی خوێندکاران بۆ هەر هەواڵێک تەنها ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بکەنە سەرچاوەی سەرەکی.

لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان  و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن، لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران ناڕەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP