بەپەلە

حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵگرت

- 11/20/2019 12:01:00 AM 2863 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دوشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاریدا بە هەڵگرتنی گومرك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.

كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیران بەڕێوەچو تیایدا چەندین بڕیاری تیادا درا لەوانەش  هەڵگرتنی گومرك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.

هەر لە كۆبونەوەكەدا، بڕیاردا بە ئەنجامدانی ڕوپێوكردن و جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی نیشته‌جێكردن لە ساڵی 2019دا. 

ئاماژە بەوەشكراوە كە لەو كۆبونەوەیەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان پێكبهێنرێت بۆ دانانی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ دەتوانرێت ناوچه‌ وێرانه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن لەپێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP