بەپەلە

كوڕێك دایكی و خوشكی برینداردەكات و هەڵدێت

- 11/19/2019 11:53:00 PM 9488 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند، لە شارۆچکەی بنەسڵاوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوڕێک دایک و زڕخوشکەکەی خۆی بریندار کرد.
 
هۆگر عەزیز، رایگەیاند: بەهۆی کێشەیەكی کۆمەڵایەتی ناو خێزانەکەیانەوە،  لە شارۆچکەی بنەسڵاوە کوڕێک دایک و زڕخوشکەکەی بریندارکردوە و دوای روداوەكە هەڵاتوە

وتیشی: هەردو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و بەپێی ماددەی 406 دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كراوەتەوە و فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەكە دەرچوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP