خەندان-
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک كۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە هێرشەكانمان بۆ سەر باكوری سوریا تا هەمو یەپەگە لەناودەبەین.
ئەردۆگان لەلێدوانێكیدا بۆ ئەندامانی پارتەكەی رایگەیاندوە، ئێمە دەزانین پشتیوانیەكانی ئەمەریکا بۆ هێزەكانی یەپەگە دەستبەجێ کۆتایی پێنایەت، بەڵام شەڕی ئەنقەرە دژ بە یەپەگە بەردەوامدەبێت.
ئەردۆگان راشیگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە یەپەگە هەتا ئەو کاتەی هەمو هەڕەشەکانیان دژ بە تورکیا نامێنێت و هەمویان لەناو دەچن.
سەرۆک كۆماری تورکیا وتیشی، لەهەرێمەكە ناتوانرێت هیچ بەرنامەیەك بەبێ رەزامەندی و پشتیوانی توركیا جێبەجێبكرێت.