بەرپرسی هەواڵگری پارێزگای سەڵاحەدین بە بۆمبی چێندراوی داعش گیانیلەدەستدا

- 11/19/2019 10:29:00 PM 2075 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەكاتێكدا هەوڵیداوە پشكنین بۆ ماڵێك بكات كە پاشماوەی ئەندامانی رێكخراوی چەكداری داعش-ی تێدا جێگیربوە، بەڕێوەبەری هەواڵگری پارێزگای سەڵاحەدین گیانیلەدەستدا.

سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای سەڵاحەدین  ئەمشیو سێشەممە رایگەیاند "لەكاتی هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ماڵێك كە پاشماوەكانی داعش-ی تێدا نیشتەجێبوە، بەهۆی ئەوەی ماڵەكە بە بۆمب چێندراوە تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە ئەحمەد عەبدولكەریم، بەرپرسی هەواڵگری پارێزگاكە گیانیلەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستبەجێ پاش روداوەكە هێزە ئەمینەكان لە ناوچەكەدا بڵاوەیان پێكراوە و تەرمی ئەحمەد عەبدولكەریمیان گەیاندوەتە پزیشكی دادوەری.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP