خامنەیی لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران پەیامێكی راگەیاند

- 11/19/2019 9:42:00 PM 20447 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رابەری باڵای شۆڕشی  ئێران لە پەیامێكدا لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران رایگەیاند،"روداوەكانی ئەم دواییە ناڕەزایی گەل نەبون، بەڵكو بابەتێكی تایبەت بە ئەمن و ئاسایش بو".
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لەمیانی پەیامێكیدا تایبەت بە خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی لەكاتی كۆبونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێن و بازرگاندا ئەمشەو سێشەممە رایگەیاند "پێویستە دۆست و دوژمنمان ئەوە بزانن كە ئێمە لە مەیدانەكانی جەنگی سەربازی و سیاسی و ئەمنیدا روبەڕوی دوژمن بوینەتەوە".

وتیشی ئەو خۆپیشاندانانەی لەم  چەند رۆژەی دواییدا لە وڵاتەكەی رویداوە، بابەتێكی ئەمنیە نەك تایبەت، خۆپیشاندانەكانیش لە گەل-ەوە سەرچاوەی نەگرتوە".
خامنەیی ئاماژەی بەوەشكرد "لە زۆر بواردا توانیومانە پاشكشە بە دوژمن بكەین و لە داهاتودا بە شێوەیەكی تەواو لە مەیدانی جەنگی ئابوریش پاشەكشەی پێدەكەین".

بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزین و نرخەكانی خۆراك، هاونیشتیمانیان لەماوەی چەند رۆژی رابردودا رژاونەتە سەر شەقامەكان و داوادەكەن ئەو قەیرانە ئابوریەی لاببرێن.






Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP