پەرلەمانی عێراق پێشنیاری یاسای رەتكردنەوەی دەستكەوتە داراییەكانی بەرپرسانی پەسەندكرد

- 11/19/2019 9:29:00 PM 1969 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەبارەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی دەستكەوتە داراییەكانی بەرپرسان، ئەمڕۆ سێشەممە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراق كۆبونەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، "ئەندامانی ئەنجومەنی نوینەران لەسەر پڕۆژەیاسای رەتكردنەوەی دەستكەوتە داراییەكانی بەرپسان و كاربەدەستانی عێراف دەنگیانداوە و بە كۆی دەنگ ئەو پرۆژە یاسایە پەسەندكرا".

ئەو هەنگاوەش لەمیانی بەڕێوەچونی دانیشتنی ئاسایی 16هەمین پەرلەمانی عێراقدا بو، بە سەرۆكایەتی حەسەن كەریم، یەكەمین جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئامادەبونی 220 ئەندام پەرلەمان.

ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی دەنگدان و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ، كۆبونەوەی ئەنجامدا.
پێشتریش، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند،"لە كۆبونەوەی ئەمشەودا خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پرۆژە یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكرێت".

وتیشی،"هەر لە دانیشتنەكەدا بڕیارە دەنگ بدرێت بە پێشنیاری یاسای رەتكردنەوەی دەستكەوتە داراییەكانی بەرپرسانی عێراق كە لە پێنج ماددەی پێكهاتوە، بڕیاریشە دەنگبدەین لەسەر هەمواری یەكەمی دەستەی نەزاهە كە لەشەش ماددە پێكهاتوە، هەروەها دەنگدان لەسەر یاسای خانەنشینی یەكگرتو كە لە 12 ماددە پێكهاتوە".




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP