خەندان كورسییەكانی سلێمانی و هەولێرو كەركوك و دهۆك بەگوێرەی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە

- 11/19/2019 9:13:00 PM 32396 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو،ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان كردو بەگوێرەی یاساكەش سلێمانی 14، هەولێر 11، كەركوك 10 و دهۆك 8 كورسیان لە پەرلەمانی داهاتوی عێراق دەبێت

لە پرۆژە یاسا نوێكەدا، ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەی پەرلەمانتارەكانی لە 329 پەرلەمانتارەوە بۆ 242 ئەندام كەمكراوەتەوە و بەغدای پایتەختی عێراقیش بە 57 كورسی زۆرترین نوێنەری لە پەرلەمانی داهاتو دەبێت.

هەر بە گوێرەی یاساكە كەمترین نوێنەری پارێزگاكان بەر شاری موسەننا كەوتوە كە تەنها 5 نوێنەریان دەبێت و بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە پارێزگای هەڵەبجە هیچ كورسییەكی بۆ دیاریی نەكراوە و وەك پارێزگا ئاماژەی پێنەكراوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP