قوباد تاڵەبانی وەڵامی ئەو گەنجەی دایەوە كە پێی وت سیاسەت پیری كردی

- 11/19/2019 8:59:00 PM 91260 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ئەو گەنجەی دایەوە كە پێی دەڵێت سیاسەت پیری كردی.

قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەلایەن گەنجێكەوە بەناوی "سیڤان" پێی دەوترێت "سیاسەت پیری کردی کاک قوباد"، لە وەڵامدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت،"دڵ شەرتە"

هەر لە وەڵامدا ئەو گەنجەدا، كەسێكی دیكە بەناوی سابیر كریستیان نوسیویەتی،"جابرا کوردستانی عێراق کێی پیر نەکردوە هەمومانی پیرکردوە، بەڵام دڵمان هیشتا جوانە سڵاو رێز بۆ هەموتان خۆشمان دەوین"

كۆمێنتی ئەو گەنجە دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی له‌ دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌دهۆك پانێڵێكی پێشكه‌ش كردو  وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت بەشێك لە ریشی قوباد تاڵەبانی سپی بوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP