هەواڵی ئەمڕۆ

تورکیا: لەکۆتایی ساڵدا بەشێکی زۆری چەکدارانی داعش رەوانەی وڵاتەکانیان دەکەینەوە

- 11/19/2019 3:21:00 PM 1119 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-      

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، پڕۆسەی ناردنەوەی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە و لە کۆتایی ئەمساڵدا بەشێکی زۆری ئەو زیندانیانە رادەستی وڵاتەکانیان دەکەنەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز-ی راگەیاند، "ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە کۆتایی ئەمساڵدا رادەستی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە، پشت بەوکاتە دەبەستێک کە پڕۆسەی ناردنەوەی هەریەک لەزیندانیەکان دەیخایەنێت".
پڕۆسەی ناردنەوەی ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پڕۆسەی ناردنەوەی ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و لەکۆتایی ئەمساڵدا بەشێکی زۆری ئەو چەکدارانە رادەستی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە".
11ی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، چەکدارێکی ئەمریکییان رەوانەی ئەمریکا کردوەتەوە

 

11ی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، چەکدارێکی ئەمریکییان رەوانەی ئەمریکا کردوەتەوە، 14ی مانگیش حەوت چەکداری دیکەی ئەڵمانی رادەستی وڵاتەکەیان کرانەوە، هاوکات چەکدارێکی بریتانی و دانیمارکیش ناویان لەنێو ئەو پڕۆسەیەدا هەبو.
 
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا  باسی لەوەشکردبو، هەر لەم مانگەدا 11 چەکداری دیکەی داعش کە بەرەگەز فڕەنسین دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP