روسیا: ئۆپەراسیۆنی دیکەی سەربازی تورکیا لە سوریا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

- 11/19/2019 2:42:00 PM 3981 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-    
ئۆپەراسیۆنی دیکەی سەربازی تورکیا لە سوریا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی دیکەی سەربازی تورکیا لە سوریا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، دەشڵێت، "هێزی زیاتر رەوانەی سوریا دەکەین".

وەزیری بەرگری روسیا سەرسوڕمانی خۆشی بەهەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەربڕی کە رایگەیاندبو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەباکوری سوریا دەستپێدەکەنەوە.

راشیگەیان، ئەو لێدوانانە خزمەت بەدۆخی ناوچەکە ناکات و دۆخی خراپی ئەو ناوچەیە خراپتر دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دوشەممە هێزەکانی پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزی پاسەوانی سنوریی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەباکوری سوریا ئەنجامداو دواتر لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایانکرد، ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە بۆ چاودێریکردنی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە بوە.

رۆژی 22-ی ئۆکتۆبەری رابردو، تورکیا و روسیا، یاداشتێکی لێک تێگەشتنیان لەبارەی دۆخی سوریا واژۆکرد و تێیدا ریککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆ دوری 18.6 میل لەدوری سنورەکانی تورکیا. 

هاوکات، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان تورکیا و روسیا بەشێکە لەرێککەوتنەکە و وەک بەرپرسانی هەردولا ئاماژەی پێدەکە بۆ سەقامگیری ناوچەکەیە، هێزە کوردییەکانیش ئەو هەنگاوەی تورکیا بەپێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریا لەقەڵەمدەدەن. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP