هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ناتانیاهۆ بۆ ترەمپ: نادادییەکی مێژوییت بۆ گەلی ئیسرائیل راستکردەوە

- 11/19/2019 2:34:00 PM 9136 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد کە نادادییەکی مێژویی بۆ وڵاتەکەیان راستکردۆتەوە.
 نادادییەکی مێژویی بۆ ئیسرائیلییەکان رێککردۆتەوە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ناتانیۆهی سوپاسی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای کردوە کە نادادییەکی مێژویی بۆ ئیسرائیلییەکان رێککردۆتەوە و رایگەیاندوە پرۆسەی نیشتەجێبون لەبانکی رۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان نیە.
تائێستاش ئیسرائیل لەسەر خاکێک نیە کە هی ئەو نەبێت

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، ناتانیاهۆ باسی لەوەکردوە کە تائێستاش ئیسرائیل لەسەر خاکێک نیە کە هی ئەو نەبێت، بەڵکو ئەوەی کە لەسەری ئەژی پێشی 3 هەزار ساڵ خاکی ئەوان بوە، ئەوان یەهودن و ئەوەش لەمێژوی ناوچەکەدا بەرونی دیارە کە خاکی یەهودییە.

دواتر لەتویتێکدا، ناتانیا باسی لەرۆڵی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کرد لە رێککردنەوەی ئەو " نادادییە مێژوییەدا" بەوەی کە شەرعیەتی بەداگیرکردنی بەرزاییەکانی جۆلان داوە و باڵیۆزخانەی خۆشی گواستۆتەوە بۆ قودس، وەک ناوچەیەکی دانپیانراوی جولەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP