هەواڵی ئەمڕۆ

دهۆک؛ کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت

- 11/19/2019 2:25:00 PM 971 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک ئەمڕۆ دەستیپێکرد، تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و میوانی بیانی بەشداردەبن تیایدا.

کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت و پسپۆڕان و شارەزایانی بواری ئاسایش و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەشدارن و هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن.
لە پانێلی یەکەمدا کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد قوباد تاڵەبانی، و بێرنارد کۆشنەر باسیان لە په‌یوه‌ندی نێوان حكومڕانی باش و ئاشتیی ناوچه‌یی کرد

 

لە پانێلی یەکەمدا کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد قوباد تاڵەبانی، و بێرنارد کۆشنەر باسیان لە "په‌یوه‌ندی نێوان حكومڕانی باش و ئاشتیی ناوچه‌یی" کرد، بڕیارە سبەی چوارشەممەش بە وتارێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی دوهەمی دانیشتنەکان دەست پێبکات.
 سبەی چوارشەممە بە وتارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی دوهەمی دانیشتنەکان دەست پێدەکات

 

بەپێی پلانی کۆنفرانسەکە، له‌ پانێلێکدا له‌ ژێر ناونیشانی "هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ره‌وپێشچون"، هه‌ریه‌ك له‌، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و  فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق وتاریان دەبێت.

پانێلی دوه‌می کۆنفرانسەکەی سبەینێکدا باسکردن دەبێت لەسەر "داهاتوی عێراق" و تیایدا چەند کەسایەتیەکی عێراق پانێڵیان دەبێت.

سبەی چوارشەممە، لە پانێلێکی تایبەتدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری بکات و باسێک پێشکەش بکات

 

هەروەها بڕیارە سبەی چوارشەممە، لە پانێلێکی تایبەتدا مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری بکات و باسێک پێشکەش بکات.

دواتر لە دو پانێلی جیاوازدا پرسەکانی "پاراستنی ئاشتی" و هەروەها "رۆڵی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" لە لایەن پسپۆڕان و شارەزایان دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP