هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

هێزە ئەمنیەکانی لوبنان لە بەیروتی پایتەخت بڵاوبونەتەوە

- 11/19/2019 1:31:00 PM 639 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-          

هێزە ئەمنیەکانی لوبنان بەناو شەقامەکانی ناوەڕاستی بەیروتی پایتەخت بڵاوکراونەتەوە، کە کۆبونەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی تیایدا بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندەرانیش هەوڵ دەدەن رێگری لە بەڕێوەچونی ئەو دانیشتنە بکەن.
لە دوای زیاتر لە مانگێک لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی لوبنان، قەیرانی ئابوری و سیاسی ئەو وڵاتە زیادی کردوە

 

لە دوای زیاتر لە مانگێک لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی لوبنان، قەیرانی ئابوری و سیاسی ئەو وڵاتە زیادی کردوە، بەبێ بونی هیچ ئاماژەیەک سەبارەت بە رێککەوتنی لایەنەکان، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە جێگەی حکومەتەکەی سەعد حەریری کە 29ی مانگی رابردو دەستی لەکارکێشایەوە.
هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری بینای پەرلەمان کۆبونەتەوە، بۆ رێگریکردن لەو خۆپیشاندەرانەی کە دەیانەوێت بەربەستەکان بشکێنن 

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری بینای پەرلەمان کۆبونەتەوە، بۆ رێگریکردن لەو خۆپیشاندەرانەی کە دەیانەوێت بەربەستەکان بشکێنن و بچنە ناو هۆلەکانی پەرلەمان بۆ رێگریکردن لە دانیشتنی پەرلەمان کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.

خۆپیشاندەرانی لوبنان توڕەن لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی وڵاتەکەیان، بەرپرسیارێتی قەیرانی ئابوری وڵاتەکەیان دەخەنە ئەستۆی ئەوان، کە بەگەورەترین قەیرانی ئابوری ئەو وڵاتە هەژماردەکرێت، کە لوبنان لە دوای شەڕی ناوخۆی 1975-1990 روبەڕوی بوبێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP