هەواڵی ئەمڕۆ

پارێزگاری نەینەوا لە پۆستەکەی دورخرایەوە

- 11/19/2019 1:06:00 PM 3270 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی پارێزگاری نەینەوا مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نەینەوای لە پۆستەکەی دورخستەوە و هاوکات جێگری یه‌كه‌می پارێزگار بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە راسپێردرا.
 سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگار بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە راسپێردرا

 

ئەنجومەنی پارێزگاری نەینەوا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە دورخستنەوەی مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نەینەوا لە پۆستەکەی و دانانی سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگار بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە راسپێردرا، تا پارێزگارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.
پڕۆسەی دەنگدانەکە بۆ لەکارلابردنم نایاساییە و ناکرێت جێبەجێ بکرێت

 

مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری دورخراوەی نەینەوا رایگەیاندوە، "پڕۆسەی دەنگدانەکە بۆ لەکارلابردنم نایاساییە و ناکرێت جێبەجێ بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر بنەمای بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق کە مانگی رابردو دەریکردن بۆ لێپرسینەوە لە هەمو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری دورخراوەی نەینەوا له‌ 13ی ئایاری ئەمساڵدا وه‌ك پارێزگار له‌ دوای پارێزگاری له‌كارلادراو "نۆفه‌ل حه‌مادی" كرابوه‌ پارێزگار.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP