بەپەلە

عەلی حەمەساڵح لەبارەی پاشەكەوتی موچەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

- 11/18/2019 8:28:00 PM 131492 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی پاشەكەوتی موچەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند،"له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت".

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند،"فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، خانه‌نشینان، له‌باره‌ی پاشه‌که‌وتکردنی موچه‌ی سێ مانگی ئه‌م ساڵ و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌ بۆ ساڵی ئاینده‌. وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان به‌دواداچونمان کردوه"

به‌ گوته‌ی وه‌زیری دارایی: ئاماده‌کاری پێویست بۆ موچه‌ی مانگی ئاینده‌شکراوه‌. به‌ڵام تائێستا هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نیه‌ بۆ ساڵی ئاینده‌

 

لەو روەوە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند،"له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت. به‌ گوته‌ی وه‌زیری دارایی: ئاماده‌کاری پێویست بۆ موچه‌ی مانگی ئاینده‌شکراوه‌. به‌ڵام تائێستا هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نیه‌ بۆ ساڵی ئاینده‌".

وه‌زیری دارایی، به‌ فراکسیۆنی گۆڕانی ڕاگه‌یاندوه: هیچ بڕیارێکی نیه‌و نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت

 

وتیشی،"وه‌زیری دارایی، به‌ فراکسیۆنی گۆڕانی ڕاگه‌یاندوه: هیچ بڕیارێکی نیه‌و نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەشڵێت،"له‌ ئێستادا و هه‌مو مانگێک موچه‌یه‌ک ده‌درێت، له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌نگیه‌ک دروستبکه‌ین نه‌ک موچه‌ دواکه‌وتوه‌کان، به‌سیستمێک له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراوه‌کانیش بکرێته‌ ژماره‌ حسابێک و قه‌رزی پێبدرێته‌وه‌. له‌ قۆناغی دوه‌مدا به‌ شێوه‌ی ڕێژه‌یی قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه‌".

بۆ ساڵی ئاینده‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ قۆناغێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت

 

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا عەلی حەمەساڵح لەسەر مه‌ترسیه‌کانی هه‌رێم و چاکسازی رایگەیاندوە،"بۆ ساڵی ئاینده‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ قۆناغێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت. له‌ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوداو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام کارمانکرد بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه‌ بدرێت و ڕه‌خنه‌ی قسه‌ی جدیمان هه‌بوه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ".

له‌ چوارمانگی ڕابردودا کاری جدیمان کرد بۆ پرۆژه‌ یاسای چاکسازی که‌ له‌ ئه‌گه‌ری له‌بارچوندابو

 

دەشڵێت،"له‌ چوارمانگی ڕابردودا کاری جدیمان کرد بۆ پرۆژه‌ یاسای چاکسازی که‌ له‌ ئه‌گه‌ری له‌بارچوندابو، ئه‌گه‌ر کاری جدی و دڵسۆزانه‌ی تێدا نه‌کرایه. هه‌رچه‌نده‌ دره‌نگه‌ به‌ڵام گه‌شتوه‌ته‌ قۆناغی کۆتایی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داوامانکرد ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت".

له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری خاڵه‌ سنورییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی جدیمان کردوه‌و بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ بکه‌ن و ئێمه‌ش چاودێر ده‌بین

 

ئاماژەی بەوەشكردوە،"له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری خاڵه‌ سنورییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی جدیمان کردوه‌و بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ بکه‌ن و ئێمه‌ش چاودێر ده‌بین.

گرفتی گه‌وره‌ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ باج و به‌خشین له‌ باج‌، ده‌یان ملیۆن دۆلار زیانی له‌ داهاتداوه‌

 

راشیگەیاندوە،"گرفتی گه‌وره‌ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ باج و به‌خشین له‌ باج‌، ده‌یان ملیۆن دۆلار زیانی له‌ داهاتداوه‌، ته‌نانه‌ت هیچ کام له‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتیش باجیان نه‌داوه‌. گرفتی گه‌وره‌ تا ئه‌م ساته‌ دۆسیه‌ی نه‌وته‌و ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردودا ڕویداوه‌ وه‌ک خۆی به‌رده‌وامه‌".

ده‌بێت هه‌موان دڵنیابن چاکسازی جدی له‌ناوخۆو ڕێککه‌وتنی سه‌نگین له‌گه‌ڵ عێراق نه‌بێت، هه‌رێمی کوردستان توشی قه‌یرانێکی قوڵده‌بێت

 

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشكرد،"ده‌بێت هه‌موان دڵنیابن چاکسازی جدی له‌ناوخۆو ڕێککه‌وتنی سه‌نگین له‌گه‌ڵ عێراق نه‌بێت، هه‌رێمی کوردستان توشی قه‌یرانێکی قوڵده‌بێت".

لە كۆتایشدا رایگەیاندوە،"به‌دڵنیایه‌وه‌ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕاسپاردنی فراکسیۆنی گۆڕانه‌ به‌ چاودێریکردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت به‌ بێ چاوپۆشی له‌ هیچ که‌سێک، هه‌ر که‌سێکیش به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی هه‌ر به‌رپرسێکی گۆڕانی لابێت له‌ گه‌نده‌ڵی یان خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات پێمانبگه‌یه‌نێت خۆمان کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP