ئاکەپە: موساد و CIA لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا تەڵەیان بۆ دانابوین

- 11/18/2019 4:44:00 PM 7732 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەحمەد حەمدی چاملی، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەمساڵی تورکیا دەستوەردانی موسادی ئیسرائیلی و دەزگای هەواڵگری ئەمریکای تیادا بوە.
موساد و CIA یارمەتی جەهەپە و ئەکرەم ئیمامیۆغلویان نەدایە، ئەوا کەمتر لە سەدا 25 ی دەنگەکانیان بەدەستدەهێنا

 

چامڵی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی" ئەگەر موساد و CIA یارمەتی جەهەپە و ئەکرەم ئیمامیۆغلویان نەدایە، ئەوا کەمتر لە سەدا 25 ی دەنگەکانیان بەدەستدەهێنا".

 ئیمامئۆغلو، پیاوێکی بێ ئەزمون و هیچ لەبارانەبوە

" ئەکرەم ئیمامئۆغلو، پیاوێکی بێ ئەزمون و هیچ لەبارانەبوە، نەدەبو چارەنوسی شارێکی گەورەی وەک ئیستانبوڵ بەپیاوێکی وەک ئەو بسپێردرایە" جێگری سەرۆکی ئاکەپە وای وت.
من رێزم هەیە بۆ ئەتاتورک، بەڵام مەجبور نیم خۆشم بوێت

 

لەوەڵامی پرسارێکدا ئەحمەد حەمدی چامڵی کە سەبارەت بە ئەتاتورک لێی کرا وتی" من رێزم هەیە بۆ ئەتاتورک، بەڵام مەجبور نیم خۆشم بوێت، گۆڕینی ئەلفوبێی تورکی لە عەرەبیەوە بۆ لاتینی گەورەترین هەڵەی مێژویی تورکیا بو".

چامڵی لە رابردودا تۆمەتی ئەوەی درابوە پاڵ، کە ناوبراو خاوەندارێتی ئەژمارێکی ساختە دەکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی یەلیز ئادێلێی و تیایدا گرتەی ڤیدیۆی دانیشتنەکانی پەرلەمانی تورکیای لێوە بڵاو دەکاتەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیا کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بەڕێوەچو، پارتی داد و گەشەپێدان دوچاری شکستێکی گەورە هات لە شارە گەورەکان بە تایبەت لە پارێزگای ئیستانبوڵ، لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بە پاساوی ئەنجامدانی ساختەکاری لە مانگی حوزەیراندا دوبارە کرایەوە، بەڵام دوبارە و بە جیاوازیەکی زۆرتر لە بەرامبەر پارتی کۆماری گەلان دوچاری شکست هاتەوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP