هەواڵی ئەمڕۆ

بۆ چاكسازی لە كارەبای هەرێم، رەشنوسی یاسایەك ئامادەدەكرێت

- 11/18/2019 4:26:00 PM 4686 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ دو شەممە، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پینكی چاودوری راوێژكاری بواری كارەبا كرد.

پینكی چاودوری، بە هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی USAID و لەژێر سەرپەرشتی ڕێكخراوی UNDP گرێبەستی لەگەڵ كراوە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند چاكسازییەك و نوسینی یاسایەكی نوێی كارەبا.

لەكۆبونەوەیەكدا چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانی پڕۆژە یاسای كارەبای كوردستان گفتوگۆی لە بارەوە كرا و بژاردەكانی داڕشتنەوەی پێكهاتەی وەزارەتی كارەبا تاوتوێ كران.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا پەلە بكرێت لە ئامادەكردنی ڕەشنوسی یاسای كارەبا بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

لەبەرامبەردا دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان ئامادەیی وەزارەتی پلاندانانی دەربڕی بۆ هەر یارمەتی و هاوكاریەك كە پێویست بێت لەو بارەیەوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP