تورکیا داوای رادەستکرنی مەزڵوم کۆبانێ لە ئەمریکا و ئەڵمانیا دەکات

- 11/18/2019 4:06:00 PM 8186 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -            

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، داواکاریەکمان ئاراستەی هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە، بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) کە تورکیا بە تیرۆرست ناویدەبات.
داوامان لە ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە دەستگیر بکەن و رادەستی تورکیا بکەنەوە

بەپێی هەواڵێکی سپوتنیک ئەمڕۆ مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "داوامان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە کە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیر بکەن و رادەستی تورکیا بکەنەوە".

جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ لەمیانی لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سکای نیوز رایگەیاند، "بەهۆی گوێنەدان و هەڵوێست وەرنەگرتنی وڵاتانی ئەوروپا، بەرامبەر ئەو روداوانەی لە رۆژئاڤای کوردستان رویانداوە، ئەگەری زۆرە داعش دروستبێتەوە".

13ی نۆڤەمبەری رابردو، جەنەڕاڵ مەزڵوم لەو چاوپێکەوتنەدا بۆ سکای نیوز ناچاربوە لەشوێنێکی زۆر نهێنی لەرۆژئاڤای کوردستان لێدوان بدات، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوە و لەدژی داعش جەنگاوە، تورکیا بە "تیرۆرست" ناویدەبات و لەلایەن ئەو وڵاتەوە داواکراوە.

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP