کارگەیەکی قیر لە سلێمانی داخرا

- 11/18/2019 3:57:00 PM 1027 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی پابەند نەبونی بە مەرج و رێنماییە ژینگەییەکانەوە لیژنە ھاوبەشەکانیان بڕیاریاندا تا ئەوکاتەی سەرجەم مەرجەکان جێبەجێ دەکات کارگەیەکی قیر لە سنور ناحیەی بازیان دابخرێت.

قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، بەھۆی پابەند نەبونی بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و پیسکردنی ژینگە، لیژنەکان کارگەی قیری ئاکار لەکانی شەیتانی سنوری ناحیەی بازیان دادەخات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەبونی سەوزایی و سیاج بۆ کارگەکە و بەکارھێنانی ئاو لەکەساردا کەدەبێتە هۆی دروستبونی تۆزێکی زۆر لەناو کارگەکەدا و ‌ژینگە پیس دەکات ئەو ھۆکارانەن کەبونە ھۆی داخستنی کارگەی قیری ئاکار.

لای خۆیەوە تابان محەمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن لەکاتی مۆڵەت پێدان بەکارگەکان، رواندنی درەخت و چاندنی رێژەیەک سەوزایی دەکرێت بەمەرج بەسەریەوە بۆیە پێویستە پابەندبێت پێوەی، بەڵام کارگەی قیری ئاکارپابەند نەبوەو سەرپێچی کردووە.

باسی لەوەشکرد، دوای چەندین جار ئاگادار کردنەوە لە سەرپێچیەکانی  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کارگەی ئاکار دادەخرێت تائەو کاتەی سەرجەم مەرجەکانی کارکردن جێبەجێ دەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP