هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

سەرۆک کۆماری عێراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی عەدنان پاچەچی دەکات

- 11/18/2019 3:52:00 PM 1772 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری عێراق عەدنان پاچەچی کرد، کە دوێنێ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.
 عەدنان پاچەچی یەكێك لە سه‌ركرده‌ سیاسییەكانی عێراق لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

 

دوێنێ یەکشەممە لە شاری ئەبوزەبی ئیمارات، عەدنان پاچەچی یەكێك لە سه‌ركرده‌ سیاسییەكانی عێراق لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەمڕۆ دوشەممەش له‌ ئه‌بوزه‌بی‌ به‌خاك سپێردرا.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانی و دیبلۆماتکار و خەباتگێڕ عەدنان پاچەچی-مان پێگەیشت

 

ئەمڕۆش لە پەیامێکدا د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری عێراق عەدنان پاچەچی کرد و رایگەیاند، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانی و دیبلۆماتکار و خەباتگێڕ لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، خوالێخۆشبوو (عەدنان پاچەچی) مان پێگەیشت".
پاچەچی یەكێكە لە سەركردە كۆنەكانی عێراق و لە سەردەمی حوكمی عەبدولكەریم قاسمدا لە نەتەوە یەكگرتوەكان باڵیۆزی عێراق بوە

 

پاچەچی یەكێكە لە سەركردە كۆنەكانی عێراق و لە سەردەمی حوكمی عەبدولكەریم قاسمدا لە نەتەوە یەكگرتوەكان باڵیۆزی عێراق بوە، هەروەها لە سەردەمی حوكمی عەبدولسەلام عارف، وەزیری دەرەوەی عێراق بوە. لە دوای ساڵی 2003 و روخانی سەدام و پێكهێنانی ئەنجومەنی حوكم لە عێراق،  لە مانگی كانونی دوەمی 2004 بۆ خولێك سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەی وەرگرتوە. هەروەها لە یەكەمین خولی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئەوەی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولەكەی بوە كراوەتە سەرۆكی كاتی پەرلەمان.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بەرهەم ساڵح

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانی و دیبلۆماتکار و خەباتگێڕ لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، خوالێخۆشبوو (عەدنان پاچەچی) مان پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو ھەمیشە پشتیوانی گەلان بوو دژ بە دیکتاتۆریەت و لە ھەمان کاتدا کاری زۆری کردووە لە پێناو ھێنانە دی دیموکراسی لە عێراقدا.

بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و ھەموو دۆستان و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین، خودای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری خانەوادەکەیان بدات.

 انا للە وانا الیە راجعون

د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆمار


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP