پەرلەمانتارێک: حکومەتێکی سێ مانگی، سێ موچەی ئەمساڵ پاشەکەوت دەکات

- 11/18/2019 3:39:00 PM 22622 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێمی پێشنیازی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران پاشکەوت بکرێت، دەشڵێت، "ئەم کابینەیەش موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی نەک پێش نەخست بەڵکو زیاتر دوایخست".

سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لەنوسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "ئەم کابینە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تاکۆتایی ساڵ دەتوانێت موچەی مانگی ئەیلول بدات".
وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە موچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە موچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت".
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تا ئێستا 10 موچەی دابەشکردوە، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردوە

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تا ئێستا 10 موچەی دابەشکردوە، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردوە، لە ئێستاشدا بەشێک لە وەزارەتەکان موچەی مانگی ئابیان وەرگرتوە.

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، "ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەش نەیتوانی مانگێک موچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت".
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە سیستمی پاشەکەوتی بەمەبەستی زیادکردنەوەی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی راگەیاند

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە سیستمی پاشەکەوتی بەمەبەستی "زیادکردنەوەی داهات" و "کەمکردنەوەی خەرجی" راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان پەنای بۆ فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ برد و حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی بڕی.
حکومەتی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە مانگانە بە بەردەوامی 522 ملیار دیناری بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەکردوە

 

بڕیاری پاشەکەوتی موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە مانگانە بە بەردەوامی 522 ملیار دیناری بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەکردوە.
 ڕۆژانه‌ هه‌رێمی کوردستان 441 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردوه‌

 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پێشتر لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبو، پاش به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ داهاتی نه‌وتی مانگی پێشو به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتای حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، ڕۆژانه‌ هه‌رێمی کوردستان 441 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردوه‌. 
کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌، واتا له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67  دۆلار شه‌ست دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی.   
ماوه‌ی سێ ساڵه‌ نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌ هه‌رچه‌ند بوبێت نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ موچه‌

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشکردوە، "ماوه‌ی سێ ساڵه‌ نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌ هه‌رچه‌ند بوبێت نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ موچه‌، بۆچونمان رونبوه‌ له‌سه‌ر خراپی سیاسه‌تی نه‌وت و ئێستاش ‌کۆی ئه‌م سه‌رنج و ره‌خانه‌مان له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت بۆ کابینه‌ی نوێ ئاماده‌کردوه‌".  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP