بەپەلە

"دێوانەکەی کفری" کۆچی دواییکرد

- 11/18/2019 3:13:00 PM 5708 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر

دوای چەند رۆژێك مانەوە لەژێر چاودێری پزیشكیدا، ئەمڕۆ دوشەممە خالید کەریم، ناسراو بە "دێوانەكەی كفری" كۆچی دواییكرد.

دڵشاد برازای مام خالید، بەخەندان- ی راگەیاند، "ئەمڕۆ خالید کەریم ساڵح، ناسراو بە دێوانەكەی كفری، كە زۆربەی تەمەنی خۆی بۆ پاككردنەوەی شارەكەی تەرخان كردبو زەمانێکە بەتەنها دەژێت كۆچی دواییكردوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "چەند رۆژێك لەمەوبەر بەھۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە دێوانەكەی كفری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سلێمانی، ئەمڕۆش لە نەخۆشخانە کۆچی دوایکردو تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ شاری کفری".

مام خالید، ناسراو بە "پیاوە دێوانەکەی کفری" ساڵانێكی زۆر بە تەنھا لەنێو کەلاوەیەکی شاری کفری دەژیا، ئەو بەردەوام خۆڵ و خاشەکی کۆدەکردەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP