پێشمەرگەیەک لە کەرکوک "کۆتایی بەژیانی خۆیهێنا"

- 11/18/2019 12:55:00 PM 5737 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

بەڕێوەبەری پۆلیسی رەحیم ئاوا لە کەرکوک رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردو پێشمەرگەیەک کە خەڵکی شاری کەرکوک بە دەمانچە "کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە".

عەقید غالب تەها، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیم ئاوا لە کەرکوک بەخەندان-ی راگەیاند، "درەنگانێکی شەوی رابردو پێشمەرگەیەکی دانیشتوی گەڕەکی رەحیم ئاوا، بەدەمانچەکەی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی "ئەو پێشمەرگەیە یاری بەدەمانچەکەی کردوە و لەوکاتەدا گوللەیەک دەرچوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیم ئاوا باسی لەوەشکرد، "ئەو پێشمەرگەیە ناوی ئیدریس حەیدەرەو لەدایکبوی ساڵی 1979یە و  خێزاندارە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP