بەپەلە

ئەمیری کوەیت وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری لەکارلادان

- 11/18/2019 12:30:00 PM 1694 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمیری دەوڵەتی کوەیت هەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری لەکارەکانیان دورخستەوە.

بەپێی کونا-ی کوەیتی، شێخ سەباح جابر ئەحمەد سەباح، ئەمیری دەوڵەتی کوەیت ئەمڕۆ لەکارلابردنی هەریەکە لە خاید سەباح، وەزیری ناوخۆ و ناسر سەباح ئەحمەد سەباح، وەزیری بەرگری کوەیتی راگەیاند.

ئەمیری کوەیت لەبەیاننامەیەکدا شێخ جابر موبارەک ئەحمەد سەباحی وەک سەرۆک وەزیرانی کوەیت دیاریکردوە، بۆ دروستکردنی حکومەتێکی نوێ، هەندێک ناویشی خستوەتە بەردەست کە پێشتر بە فەرمانی ئەمیری کوەیت دامەزراون.

باس لەوەشکراوە، ئەمیری کوەیت فەرمانی دامەزراندنی  بۆ هەریەک لە ئەنەس ناسر ساڵح، لە پۆستی  جێگری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەنجومەن دامەزراندوە.

ئەمیری کوەیت لە بەیاننامەکەدا رایگەیاند، "پێویستە لەسەر سەرۆک وەزیران لەماوەیەکی کورتدا ئەنجومەنی وەزیران دابمەزرێنێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP