بەپەلە

دو کەس بەتۆمەتی "فێڵکردن لە رێگەی نوشتەوە" دەستگیركران

- 11/18/2019 11:56:00 AM 2965 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دو تۆمەتباریان دەستگیركردوە، كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە فێڵیان لە هاوڵاتیان كردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە توانرا دو تۆمەتبار کە دایکبوی ساڵانی 1993 و 1992ن دەستگیربکرێن، كە هەستاون بەدروستكردنی چەند لاپەڕەیەكی فەیسبوك و بەناوی شێخەوە و لە ڕێگای نوشتەوە فێڵیان لە ژنان كردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانە لەبەرامبەر دروستكردنی هەر نوشتەیەكدا بڕێك پارەیان وەرگرتوە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP