هەواڵی ئەمڕۆ

وتەبێژی حکومەتی ئێران: گرانکردنی نرخی بەنزین بۆ یارمەتیدانی هەژارانە

- 11/18/2019 11:54:00 AM 1992 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاری گۆڕانکاری لە نرخی بەنزین بڕیارێکی قورس بو، بەڵام بڕیارەکە بۆ "زیادکردنی داهات و یارمەتیدانی هەژارانە".
بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ئێران چەک و دەمانچەیان پێبوە و ماسکیان بەستوە، ئەو رەفتارە بە خۆپیشاندان دانانێین و روبەڕویان دەبینەوە

 

عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ئێران چەک و دەمانچەیان پێبوە و ماسکیان بەستوە، ئەوان ئەو رەفتارە بە خۆپیشاندان دانانێن و روبەڕویان دەبنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاران رێز لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەگرێت.
بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە وڵاتدا بڕیاری رێبەری ئێرانە و دەسەڵاتی دادوەرییش بڕیارەکەی پەسەند کردوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە وڵاتدا بڕیاری رێبەری ئێرانە و دەسەڵاتی دادوەرییش بڕیارەکەی پەسەند کردوە، چونکە لە بەرژوەندی 60 ملیۆن خەڵکی کەمدەرامەتی وڵاتدایە".
ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە تارانی پایتەختی ئێران و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت

 

ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە تارانی پایتەختی ئێران و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی تاران بڕیاریدا نرخی بەنزین بۆ زیاتر لە سێ هێندەی نرخی پێشوی بەرزبکاتەوە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران رونیکردەوە، "ئەوانەی بەدوای سیاسیەتی ئەمریکا کەوتون، پێیان دەڵێن ئەمریکا درۆتان لەگەڵدا دەکات و ئەگەر سەیر بکەین دەبینین بەراورد بە دو رۆژی رابردو ژمارەی خۆپیشاندەران کەمیکردوە و خەڵکی باوەڕ بە قسەکانی بەرپرسانی واشنتۆن ناکات".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP