سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: وڵاتەکەمان لە کەشتییەک دەچێت کە خەریکە ژێرئاو دەکەوێت

- 11/18/2019 11:42:00 AM 1039 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-            

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، رەوشی ئێستای وڵاتەکەیان لە کەشتییەک دەچێت، کە زو رێوشوێنی پێویست لەبارەیەوە نەگرنەبەر "ژێرئاو دەکەوێت".
رەوشی ئێستای وڵاتەکەمان بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوری و سیاسیە قوڵەی تێیکەوتوە، لە کەشتییەک دەچێت

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە محەمەد ئەزاقیر، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی زەواری لوبنانی رایگەیاندوە، رەوشی ئێستای وڵاتەکەیان بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوری و سیاسیە قوڵەی تێیکەوتوە، "لە کەشتییەک دەچێت، کە نزیکە لەژێرئاو کەوتن، ئەگەر چارەسەری خێرای بۆ نەدۆزرێتەوە".
پێویستە بەزوترین کات هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە بگرینەبەر، ئەگەرنا کەشتییەکە بەتەواوەتی ژێرئاو دەکەوێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێویستە بەزوترین کات هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە بگرینەبەر، ئەگەرنا کەشتییەکە بەتەواوەتی ژێرئاو دەکەوێت".
لە 17ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپیشاندەرانی لوبنان لەسەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتە رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای گۆڕینی حکومەت دەکەن

 

لە 17ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپیشاندەرانی لوبنان لەسەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتە رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای گۆڕینی حکومەت دەکەن، بۆ رزگارکردنی وڵاتەکەیان لەو قەیرانە سیاسییەی تێیکەوتوە.

شەممەی رابردو پاسێک بەناوی "پاسی شۆڕشە"وە لە شاری عەکار لەباکوری لوبنانەوە بەڕێکەوت بەرەو باشوری لوبنان و دروشمی "لوبنان راپەرە"ی بەرزکردبوەوە.
دەمانەوێت ئەو بەربەستە جوگرافی و سیاسیانە بشکێنن، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە لەساڵی 1975 -1990 لە وڵاتەکەماندا دروستبوە

 

ئەو چالاکوانانەی بەشداری ئەو روداوەیانکردبو دەڵێن، دەیانەوێت ئەو بەربەستە جوگرافی و سیاسیانە بشکێنن، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە لەساڵی 1975 -1990 لە وڵاتەکەیاندا دروستبوە.

بەم هۆیەشەوە سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکرد، لە ئێستادا گفتوگۆکان بۆ دروستکردنی حکومەتێکی نوێ لەسەر داوای خۆپیشاندەران بەردەوامە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP