لە سلێمانی تۆمەتبارێک بەبڕێک دراوی‌ ساختەوە دەستگیرکرا

- 11/18/2019 11:36:00 AM 4378 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە، کە بڕی‌ 600 دۆلاری‌ ئەمریکی‌ ساختەی‌ پێبوەو بەنیاز بوە لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانیدا ساخی‌ بکاتەوە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوه‌، مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە، کە بڕی‌ 600 دۆلاری‌ ئەمریکی‌ ساختەی‌ پێبوەو بەنیاز بوە لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانیدا ساخی‌ بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پاش چاودێریکردن‌و کۆکردنەوەی‌ زانیاری‌ ورد لەسەر تۆمەتبارەکە، لەلایەن مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەرا توانرا تۆمەتبار بەناوی‌ (م، ت، ب) دەستگیر بکرێت کە بەڕەگەز ئێرانییە.

پۆلیسی سلێمانی رونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی‌ ماددەی‌ (٢٨٩-٢٩١) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوە و پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوەو دۆسیەکەی‌ ڕەوانەی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان کراوە، بەمەبەستی‌ لێکۆڵینەوەی‌ زیاتر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP