هەواڵی ئەمڕۆ

"لە دو هەفتەدا پرۆژە راگیراوەکان دەستپێبکەنەوە"
دەستەی وەبەرهێنان: پڕۆژە راگیراوەکان دەدرێنە وەبەرهێنەری دیکە

- 11/18/2019 11:29:00 AM 1581 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك کە تەواو نەکراوە لایەنی جێبەجێکار دەستبەکارەکانی نەکاتەوە، ئەوان وەکو حکومەت لە كەمترین ماوەدا‌ پڕۆژەکە دەدەنە وه‌به‌رهێنه‌ری دیكه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی مافی خاوه‌ن خانوه‌كان نه‌فه‌وتێت، پێویستە لەوماوەیەدا  خاوه‌نی پڕۆژه‌كان كه‌ پێشتر كاركردنیان له‌ پڕۆژه‌كانیان ڕاگرتوە ده‌ست به‌ كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه

 

محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان لە کاتی کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و نوێنەری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە شاری هەولێر رایگەیاند، "بۆ ئه‌وه‌ی مافی خاوه‌ن خانوه‌كان نه‌فه‌وتێت، پێویستە لەوماوەیەدا  خاوه‌نی پڕۆژه‌كان كه‌ پێشتر كاركردنیان له‌ پڕۆژه‌كانیان ڕاگرتوە ده‌ست به‌ كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه، بە پێچەوانەوە لە بانگەوازێکی ده‌درێت به‌ وه‌به‌رهێنه‌ری دیكه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زوترین كاتدا ته‌واو بكرێن و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان بكرێته‌وه".
لە هەولێر کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەدا ماوەیەکی زۆرە راگیراون کە دیارترینیان پڕۆژەی فلۆریاسیتی، دەشتی بەهەشت، ئاڵان ستی، کۆیەستی و کانی ئەڵمانیین

 

بەگوێرەی دەستەی گشتی وەبەرهێنان لە هەولێر کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەدا ماوەیەکی زۆرە راگیراون کە دیارترینیان پڕۆژەی فلۆریاسیتی، دەشتی بەهەشت، ئاڵان ستی، کۆیەستی و کانی ئەڵمانیین.

پێشوتریش سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر رایگەیاندبو، لە سنوری شاری هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی نیشتەجێبونیان هەیە کە تەواو نەکراون، بۆ ئەو مەبەستە بانگەواز دەکەن هەر وەبەرهێنەرێک بتوانێت پڕۆژەکەی جێبەجێ بکات ئەوا پڕۆژەکانیان پێ دەدەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP