بەپەلە

کوردانی رۆژئاڤای کوردستان بۆ بەدەستهێنانی کەسایەتی ساڵ دەپاڵێورێن

- 11/18/2019 11:20:00 AM 1645 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-             

کوردانی رۆژئاڤای کوردستان یەکێکن لەو 100 کەسایەتییەی کە رۆژنامەی تایمزی ئەمریکی دەستنیشانیکردون بۆ وەرگرتنی ناسناوی کەسایەتی ساڵی 2019.
کوردانی رۆژئاڤای کوردستان ئەو کەسانە بون لە سوریا پێشەنگی شەڕیان کرد بۆ لەناوبردنی داعش

 

کوردانی رۆژئاڤای کوردستان ئەو کەسانە بون لە سوریا پێشەنگی شەڕیان کرد بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بۆ لەناوبردنی چەکدارانی ئەو رێکخراوە جیهادیە لە سوریا.

یەکێک لەو کەسایەتیانەی کە رۆژنامەی تایمز وەک یەکێک لە 100 کەسایەتی ساڵ هەڵیبژاردوە، کوردەکانی رۆژئاڤای کوردستانن، کە رۆژنامەکە بە "پشتگوێ خراوی دوای جەنگی داعش" ناویبردون.
لەپاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەدژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدا

 

لەپاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەدژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامدا، کە هاوپەیمانی واشنتن بون لە شەڕی دژی داعشدا.

هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارانی سەر بە تورکیا دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا و رەجەب تەیب، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو ترەمپ بڕیاریدا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە، بەوەش پشتی کردە کوردانی رۆژئاڤا.

لە17ی ئۆکتۆبەردا واشنتن و ئەنقەرە رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەقوڵی 32 کیلۆمەتر لەشارەکانی گرێسپی و سەرێ کانی لەباکوری رۆهەڵاتی سوریا، بەوهۆیەشەوە ئەو رۆژنامەیە کوردەکانی بە "پشتگۆی خراوی دوای جەنگی داعش" ناویبردون.
رۆژنامەی تایمز لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەنگدانێکی جیهانی بۆ ئەو 100 کەسەیەتیە رێکخستوە، کە پاڵێوراون بۆ وەرگتنی نازناوی کەسایەتی ساڵ

 

رۆژنامەی تایمز لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەنگدانێکی جیهانی بۆ ئەو 100 کەسەیەتیە رێکخستوە، کە پاڵێوراون بۆ وەرگتنی نازناوی کەسایەتی ساڵ، تا ئێستا روننیە کێ ئەو ناسناوە بەدەست دەهێنێت.
شەڕڤانان لە شەڕی دژی داعشدا 11 هه‌زار شه‌هیدیان داوە، توانیویانه‌ خه‌لافه‌تی داعش له‌ناوببه‌ن 

 

شەڕڤانان لە شەڕی دژی داعشدا 11 هه‌زار شه‌هیدیان داوە، توانیویانه‌ خه‌لافه‌تی داعش له‌ناوببه‌ن و دۆخێكی ئارام له‌ ناوچه‌كه‌ بهێننه‌ ئاراوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP