بەپەلە

سەفین دزەیی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئیداره‌یه‌كی ته‌ندروستیان به‌ڕێوه‌نه‌برد

- 11/17/2019 11:49:00 PM 12122 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رەخنە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاڤای كوردستان دەگرێت و دەڵێت نەیانتوانیوە  ئیداره‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌ ببەن.

سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند،" بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئیداره‌یه‌كی ته‌ندروستیان به‌ڕێوه‌نه‌برد".

سەفین دزەیی راشیگەیاندوە كە بارزانی زۆر هه‌وڵی داوە كه‌ له‌ رۆژئاڤای كوردستان یه‌كڕیزی دروست ببێت، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئیداره‌یه‌كی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌نه‌برد و پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نه‌بو".

سەبارەت بە ئاوارەكانی رۆژئاڤا لە هەرێمی كوردستان وتی،"تا ئێستا (16) هه‌زار و (200) هاوڵاتی رۆژئاڤای كوردستان لە هه‌رێمی كوردستان ئاوارەن و بەردەوامی دۆخی رۆژئاڤا پێشبینی زیادبونی ئاوارەكانی بۆ 200 هەزار كەس بۆ هەرێم لێدەكرێت".

دەربارەی دۆخی عێراق و نارەزایەتی دژی عادل عەبدولمەهدی، وتی،"عادل عەبدولمەهدی زۆر لە مالكی و ئەوانی پێشو باشترە، ناكرێت شكستی خەڵكانی دیكە بخرێتە ئەستۆی حكومەتی ئێستای عێراق".

ئاماژەی بەوەشكرد كە دەبێـت حكومەتی عێراق ئەو قەناس بەدەستانە بدۆزێتەوە كە خۆپیشاندەران دەكەنە ئامانج.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP