سلێمانی؛ گۆشتفرۆشێك مۆری ساختە بەكاردەهێنێت

- 11/17/2019 10:04:00 PM 1981 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی بێمۆرو ته‌زویركردنی مۆری كوشتارگه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت: خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.

مۆفه‌ق زاهیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ر به‌‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: فرۆشتنی گۆشتی بێمۆرو مۆركردنی به‌شێوه‌ی نایاسایی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ پێدراو نییه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن له‌داره‌ سوتاوه‌كه‌ داده‌خرێت.

 

وتیشی: ته‌زویركردنی مۆری كوشتارگه‌، كارێكی نایاساییه‌و هه‌مو ئه‌و گۆشته‌ی پێی مۆركراوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی.

ئاماژەی بەوەشكرد، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP