رۆژنامەیەكی ئەمریكی: ترەمپ سەبارەت بە كشاندنەوەی هێزەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جددی نیە

- 11/17/2019 9:51:00 PM 1258 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا جددی نیە سەبارەت بە كشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانی لە سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جددی نیە.

لە راپۆرتێكی نوێی رۆژنامەی نەیشناڵ ئینترێست-ی ئەمریكیدا ئاماژە بەوەكراوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا جددی نیە لە نیاز و هەوڵەكانی بۆ كشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكانی سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.

لە ئێستادا ژمارەی سەربازانی ئەمریكی لە سوریا لە ژمارەی سەربازانی ساڵی 2018 زیاترە

لە راپۆرتەكەدا هاتوە "لە ئێستادا ژمارەی سەربازانی ئەمریكی لە سوریا زیاترە لە ژمارەی ئەو سەربازانەی لە مانگی كانونی یەكەمی 2018دا لەو ناوچەیە بون، ئەو مانگەی ێیدا ترەمپ رایگەیاند سەربازانی وڵاتەكەی كەلوپەلەكانیان كۆدەكەنەوە و ئامادەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئەمریكا".

باس لەوەشكراوە "چەندین جار ترەمپ رایگەیاندوە هێزە ئەمریكییەكان لە سوریا دەكشێنێتەوە، بەڵام پاش ئەو هەمو لێدوانە سەرەنجام رایگەیاند (بە مەبەستی پاراستنی نەوتی باكوری سوریا) هێزەكانی لەو وڵاتە دەهێڵێتەوە".

راگەیاندنە یەك لەدوای یەكەكانی سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی بەشێكە لە بێزاركردنی دامەزراوەی كاروباری دەرەوە

 ئاماژە بەوەشكراوە "ترەمپ نایەوێت ببێتە بەشێك لە دامەزراوەی كاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان كە (زۆر رقی لێیانە)، بەهۆی كینەی بۆ ئەو دامەزراوەیە دەیەوێت پشێوی دروستبكات و راگەیاندنە یەك لەدوای یەكەكانی سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی بەشێكە لە بێزاركردنی ئەو دامەزراوەیە".

راپۆرتەكە دڵنیایی داوە و دەڵێت "گەر ترەمپ بە راستی جددی بوایە لە كشاندنەوەی هێزەكانی لە رۆژهەڵاتلا ناوەڕاست، رێگەی نەدەدا لەم مانگەدا سێ هەزار سەرباز لە عەرەبستانی سعودیە بڵاوەیان پێبكرێت".

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا، دروشمی "كۆتاییهێنان بەو جەنگانەی كۆتاییان نایەت" كە هەمیشە ترەمپ لەسەر زاریەتی بەدور دەگرێت لە راستی و دەڵێت "تەنها بانگەشەیەكە بۆ هەلبژاردنەكان و هیچ واتایەكی نیە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP