رزگار عەلی: كۆنفرانسەكان دەبنە بناغەیەكی پتەو بۆ بەستنی كۆنگرەی یەكێتی

- 11/17/2019 9:48:00 PM 949 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەك شەممە، كۆنفرانسی كۆمیتەكانی سنوری مەڵبەندەكانی سلێمانی- سۆران- ھەولێر- بەغدا -خانەقین دەستیپێكرد و سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكێتیش رایگەیاند، ئەم كۆنفرانسانە دەبنە بناغەیەكی پتەو بۆ بەستنی كۆنگرەی داهاتو.

بەگوێرەی میدیای یەكێتی، رزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن رایگەیاند: بەسەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە یەكێتی پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە و هیوادارین پڕۆسەی بەڕێوەبردنی كۆنفرانسەكانی ئەمڕۆ نمونەی پڕۆسەیەكی  پڕ دیموكراتی بێت هاوشێوەی پڕۆسەكەی دوێنێ.

راشیگەیاند: داوا لەبەشداربوانی كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەكەم بەپەرۆشەوە بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن، چونكە ئەم كۆنفرانسانە دەبنە بناغەیەكی پتەو بۆ بەستنی كۆنگرەی داهاتو.

رزگار عەلی وتیشی: بەشداربوانی كۆنفرانسی كۆمیتەكان زۆرترین رێژەی بەشداربونیان هەیە و بەپەرۆشەوە رودەكەنە سندوقەكانی دەنگدان تا دەنگ بەنوێنەرەكانیان بدەن لە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP