روبەروبونەوەی لە نێوان سوپای سوریا و هێزە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە رۆژئاڤا لە ئارادایە

- 11/17/2019 8:12:00 PM 3136 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو روبەروبونەوە لە نێوان سوپای سوریای و هێزە چەكدارەكانی بەرەی نەسرە كە نزیكن لە توركیا لە پارێزگای لازقیەی باكوری رۆژئاوای سوریا رویدا.

ئاژانسی ئارتی روسی، لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازی بڵاویكردەوە، ژمارەیەك كوژراو لە ریزەكانی سوپای سوریا هەیە، لە ئێستادا سوپاكە لە جەنگێكی سەختدان لەگەڵ چەكدارانی بەرەی نەسرە بۆ ئەوەی ئەو شوێنانە بەدەستبهێننەوە كە لە سەرەتای هێرشی بەرەی نەسرە بۆ لازقیە لەدەستیانداوە.

لەلایەكی دیكەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندوە،"روبەروبونەوە لە نێوان سوپای سوریا و بەرەی نەسرە رویداوە و بەو هۆیەوە چوار سەربازی سوپای سوریا كوژراون و ژمارەیەكی دیكە برینداربون".

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو پێكدادانەدا چەكدارێكی بەرەی نەسرە كوژراوە و روبەروبونەوەكەش لە چیای كوردانی لە لازقیەی باكوری رۆژئاوای سوریا رویداوە.

ئەوەشخراوەتەرو كە هێزەكانی سوپای سوریا هێرشی ئاسمانی دەكەنە سەر چەكدارەكان و ئەو ناوچانە دەپێكێت كە چەكدارانی بەرەی نەسرە كۆنتڕۆڵیان كردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP